پێکھاتەکان ..
• نیو کیلۆ گۆشتی ووردکراو
• یەک کوپ بروش .
• یەک کوپ ساوار .
• یەک پیازی ووردکراو .
• یەک تەماتەی سپی کراو و کەرت کرابێت بۆ شێوەی بچووک بچووک .
• کەوچکێکی بچووک بیبەری رەش ، دەکرێت بیبەری سەوزیش بەکار بێت .
• یەک مشت خوێ بۆ ھەویر و گۆشتەکە ، لەگەڵ ھەندێک بەھاراتی گۆشت .
• نیو کەوچک پیکن پاودەر .
• دوو کەوچک ئاوی تەماتە و لەگەڵ ھێلکە و خوێ و بیبەری سوور تێکەڵ بکرێت و لێک بدرێت .
چۆنیەتی ئامادەکردن .
- ساوارەکە لەگەڵ بڕوشەکە تێکەڵ دەکرێت ، دوای ئەوەی بە باشی دەشوورێتەوە و ئینجا پیازە ووردکرایەکەی بۆ زیاد دەکرێت و سەرجەم بەھاراتەکانی پێشووی تێکەڵ دەکرێت و دەکرێتە ھەویر.
- گۆشتەکە بەھاراتی پێدا دەکرێت و ئینجا تەماتە و پیازی بۆ زیاد دەکرێت و ئەم پێکھاتانە تێکەڵی یەکتری دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە قیمەیەکی ئامادە .
- ھەویرەکە دەکەینە دوو پارچەی یەکسان ، پارچەی یەکەم لە ناو سینیەک رادەخەین کە ھێندە قەبارەی فڕنەکە بێت و ئینجا قیمەکە لەسەر ھەویرەکە دادەنێین بە شێوەیەک رێک وپێک بۆ ئەوەی تەواوی بەشەکانی داپۆشی ، ئینجا بەشی دووەمی ھەویرەکەی بەسەر دادەکەین .
- دیوی دەرەوەی ھەویرەکە چەور دەکەین بە پێکھاتەی ھێلکە و ئاوە تەماتەکە و ئینجا دەیخەینە نێو فڕنێکی گەرم .
- دوای ئەوەی لە ناو فڕنەکە دەرھات ، بە دڵی خۆت پارچە پارچەی دەکەیت و پێشکەش خانەوادەکەتی دەکەیت.
سەرچاوە | الموضوع