»  خواردن و خواردنەوە

چۆنیەتی ئامادەکردنی ئالیزی کێک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چۆنیەتی ئامادەکردنی ئالیزی کێک 

ئالیزی کێک یەکێکە لە شیرنەمەنییە ساردەکان و لە بۆنەکان پێشکەش  دەکرێت وتامێکی زۆر خۆشی ھەیە و بە ئاسانی ئامادە دەکرێت ، لە بابەتە چۆنیەتی ئامادەکردنی ئەم شیرنەمەنیەتان بۆ روون دەکەینەوە . 
پێکھاتەکان: 
دوو دەستە پسکویت . 
شیری چر (حلیب مکپف) . 
قشتە (١٦٠) گرام 
دوو کەوچکی گەورەی کاکاو . 
چۆنیەتی ئامادەکردنی : 
پسکویتەکە لە ناو قاپێکی تایبەت دادەنێین ، ئینجا کێکەکە لە ناو کیسێک دەشکێنین و بە دار لێدەدەین بۆ ئەوەی پارچەی گەورەی لێ دەربچێت ، ئینجا لە لایەکی دادەنێین. 
•قشتەکە تێکدەدەین و ئینجا شیرەکە بە باشی تێکدەدەین لەگەڵ کاکاوەکە و تێکەڵی یەکتریان دەکەین ، تا گیراوەیەکی قشتەییمان دەست دەکەوێت . 
ئینجا پسکویتەکە لەگەڵ گیراوەکە تێکەڵ دەکەین بۆ ئەوەی لەناو یەکتری تێکەڵ بن . 
گیراوەکە دەخەینە سەر سینیەک و دەیخەینە نێو سارد کەرەوە (سلاجە) بۆ ماوەی دوو کاتژمێر . 
ئینجا دەری دەھێنین و بە چەرەزات دەیڕازێنینەوە و بەشێوەی چوارگۆشەیی دەیبڕین و پێشکەش ئامادەبووانی دەکەین . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2622بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Sep 20 2019 11:56AM