یالنجی خواردنێکی شامی زۆر بەتامە ، ھەرچەندە بە شێوەی موقەبیلات پێشکەش دەکرێت بەڵام یەکێکە لەخۆراکە بە تامەکان و لە ئێستادا داواکارییەکی زۆری لەسەر ھەیە .
چۆنیەتی ئامادەکردنی یالنجی سووری :
پێکھاتەکان :
• یەک کیلۆ پەلکە مێو .
• یەک پەتاتە .
• یەک تەماتە .
• یەک لیمۆ .
پێکھاتەی قیمەکەی :
• یەک کوپ برنج (مام ناوەند بێت).
• زەیتون (یەک چارەگ کوپ).
• دوو سەلکە سیری وورد کراوبێت .
• دوو تەماتە بە باشی وورد کرابێت .
• ھەندێک مەعدەنووسی ووردکراو.
• یەک کەوچک لە نەعناعی ووشک کراو .
• گیراوەی دوو لیمۆ .
• خوێ و بیبەر .
• یەک کەوچک بەھارات .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• برنجەکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک دەخەیتە نێو ئاو ، دواتر چەند جارێکی دەیشۆیتەوە بۆ ئەوەی ئاوەکەی پاک بێت .
• تەماتەکە سپی دەکرێت و بەباشی کەرت کەرت دەکرێت .
• مەقلیەک دەھێنین و زەیتی تێدەکەین ئینجا سیر و پیازی تێدەکەین و لەگەڵ یەکتری تێکەڵی دەکەین .
• ئینجا تەماتەکە و برنجەکەی تێدەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ سیر و پیازەکە تێکەڵ بێت ، ئینجا بەھارات و خوێ و گیراوەی لیمۆی بۆ زیاد دەکەین ، ئەم پێکھاتەیە بۆ ماوەی سێ خولەک لەسەر ئاگر دەھێلێنەوە، ئینجا دەری دەھێنن و قیمەکە دەخەینە لایەکەوە .
ئامادەکردنی پەلکە مێوەکە :
• لەم قۆناغە گەڵای مێوەکە دەخەینە مەنجەڵێک بۆ ئەوەی لەناو بکوڵێت .
• ئینجا لەسەر ئاگر دەبێت تا رەنگی لە سەوزەوە دەگۆڕێت بۆ زەرد ، ئەو کاتە دەزانین ئامادەیە بۆ ئەوەی قیمەکەی تێبکەین.
• ئینجا دانە دانە گەڵای مێوەکان لەسە شوێنێکی تەخت دادەنێین و قیمەی لەسەر دەکەین .
• بەشێوەیەکی جوان گەڵاکان لەگەل قیمەکە لوول دەدەین بۆ ئەوەی دیمەنێکی جوانی ھەبێت .
• ماوەی کاتژمێرێکی دەوێت تا ھەموو کارەکە تەواو دەبێت ، چونکە دەبێت بە وریایی بکرێت و پەلەی لێ نەکرێت.
قۆناغی کۆتایی :
• پەتاتەکە لەگەڵ تەماتەکە کەرت کەرت دەکەین و لەژێرەوەی مەنجەڵەکەی دادەنێین .
• ئینجا گەڵا مێوەکان بەشێوەی چین چین لەناو مەنجەڵەکە دادەنێین.
• ئینجا لیمۆیەکە کەرت دەکەین و لەسەرەوەی مێوەکانی دادەنێین.
• ھەندێک زەیتی تێدەکەین بۆ ئەوەی رەنگی گەڵا مێوەکە جوانتر بێت.
• ئینجا دوو کوپ و نیو ئاوی تێدەکەین و ھەندێک پاڵەپەستۆ دەخەینە سە گەڵا مێوەکان بۆ ئەوەی ئاوەکە بەتەواوی مێوەکان داپۆشێت .
• بۆ ماوەی ١٥ خولەک لێی دەگەڕێین تا ئاوەکەی کەم دەکات / دوای ئەوەی دڵنیا بووین ئاوەکە کەم بووتەوە ، ئاگرەکەی نزم دەکەینەوە و لێ دەگەڕێن یالنجیەکە بە ھێمنی بکوڵێتو پێویستە سەر مەنجەڵەکە بەباشی دابخەین.
• ئەم کردارە ماوەی کاتژمێرێکی پێویستە بۆ ئەوەی پێبگات .
• دوای ئەوەی ئامادەبوو دەکرێت لەگەڵ لیمۆ و ماستاو پێشکەش بکرێت .
سەرچاوە | الموضوع