چۆنیەتی ئامادەکردنی تەپسی باینجان
پێکھاتەکان
• دوو باینجان کەبە شێوەی بازنەی کەرت کەرت کرابێت .
• دوو پەتاتە بە شێوەی بازنەی کەرت کرابێت .
• دوو بیبەری شیرین و بە شێوەی بازنەیی کەرت کرابێت .
• چوار دانە تەماتە کە بەشێوەی بازنەی کەرت کرابێت .
• پیازێک بە شێوەی بازنەیی کەرت کرابێت .
• دوو دانە بیبەری تیژی سەوز .
• دوو کوپ گۆشتی ووردکراو لەگەڵ پیاز و سیر.
• یەک کوپونیو گیراوەی مەعجونی ئاوە تەماتە .
• چوار ملاک مەعجونی ئاوە تەماتە .
• نیو کوپ ئاو .
• بیبەر و خوێ .
چۆنیەتی ئامادە کردنی :
• یەکەم جار کەرتە پەتاتە و باینجانەکان ئینجا بیبەرەکان، ئینجا تەماتەکان و پیاز و بیەری تیژ ئینجا گۆشتەکە لەسەر مەقلیەکە دابنێ .
• مەعجونی تەماتەکە لەگەڵ گیراوەی تەماتەکە تێکەڵ بکە ئینجا ئاوەکەی لەگەڵ تێکەڵ بکە، ئینجا خوێ و بیبەرەکە بخە ناو مەقلیەکە .
• مەقلیەکە بە کاغەزی ئەلەمنیۆم دابپۆشە و بیخە ناو فڕنێک بۆ ماوەی ٤٥ خولەک .
• کاتێک پێدەگات مەقلیەکە لەناو بھێنە دەرەوە و ئینجا لەگەڵ برنج پێشکەشی بکە .
سەرچاوە | الموضوع