»  جوانکاری

بۆچی لێومان شەق دەبێت؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەم بابەتە بەکورتی ھۆکارەکانی شەق بوونی لێوەکانتان بۆ دەخەینە روو : 
١.بەردەوام تەڕکردنی لێو بە زمان : 
ھەندێک کەس بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شەق بوونی لێوەکانی پەنا دەباتە بەر تەڕکردنی بە زمانی ، ئەمەش ھەڵەیە بەڵکو زیاتر وشکتری دەکات و شەق بوونەکە زیاتر دەبێت ، ھەروەھا گەزتنی لێوەکان کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر شەق بوونی لێوەکان . 
٢. بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان : 
خواردنی ھەندێک دەرمان کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر شەق بوونی لێوەکان لەو دەرمانانەش (ریتینۆید) ئەمەش جۆرە دەرمانێکە بۆ چارەسەری نەخۆی سەدەفی بەکاردێت لەگەڵ چارەسەری زیپکە . 
٣. تووشبوون بەھەندێک نەخۆشی پێست .
ھەندێک نەخۆشی پێستی ھەیە کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر شەق بوونی لێوەکان لەوانەش : 
ئەگزیما . 
نەخۆشی کۆڕۆن . 
سارکۆید 
٤.وشکبوونی لەش : 
کاتێک لەشی مرۆڤی توشی وشک بوون دەبێت ، ئەوا راستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر شەق بوونی لێوەکان ، ئەمەش بەھۆی کەم خواردنەوەی ئاو روودەدات و ھەروەھا زۆر وەستان لەبەر ھەتاو . 
٥. بەردەوام ھەناسەدان لەرێگە دەمەوە . 
کاتێک بەردەوام ھەوا بە نێو دەمت ھاتووچۆی دەکات ، ئەمە دەبێتە ھۆی وشک بوونی لێوەکان ، لەبەر ئەمە تا دەکرێت لە کاتی رۆژدا بە لووتت ھەناسە بدە . 
سەرچاوە | الموضوع 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
563بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 7:09PM