ئەمە چ جۆرە پەروەردەیەکە
مامۆستا لە پۆل پرسیاری لە قوتابیانی پۆلی یەکەم کرد .
لە دوا رۆژ دەتەوێت ببی بە چی ؟
یەکێکیان گووتی : فرۆکەوان ..
قوتابیەکی دیکە گووتی : پزیشک ..
یەکێکی دیکە گووتی : ئەندازیار ..
بەڵام یەکێک لە قوتابیەکان وەڵامێکی سەیری دایەوە ...
زۆربەی قوتابییەکان پێکەنینیان بەوەڵامەکەی ھات ..
ئایا دەزانن وەڵامی ئەم قوتابییە چی بوو ..
قوتابیەکە گووتی : دەمەوێت ببمە ھاوەڵی پێغەمبەر (د.خ) ..
مامۆستاکە سەیری بەوەڵامی قوتابییەکە ھات ..!!
مامۆستاکە بە قوتابییەکەی گووت : لەبەرچی دەتەوێت یەکێک بیت لە ھاوەڵانی پێغەمبەرمان (د.خ).
قوتابیەکە گووتی : دایکم شەوانە پێش ئەوەی بخەوین ، چیرۆکی یەکێک لە ھاوەڵانمان بۆ دەخوێنێتەوە و منیشم سەرسامم بە ئازایەتی و دانایی و وەفاداری ئەوان ...
مامۆستاکە لەم وەڵامە بێ دەنگ بوو ..!!
مامۆستاکە چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو و تێگەیشت لەپشت ئەم منداڵە چاوگەشە دایکێکی مەزن ھەیە کە توانیوویەتی بە باشترین شێوە پەروەردەی بکات ...