یەکێک لە ئەرکەکانی دایک و باوکان لەبەرامبەر منداڵەکانیان ئەوەیە، ماوە نا ماوە چیرۆکێک یا بابەتێکی رۆشنبیری گشتییان بۆ بخوێنەوە ، چونکە ئەم کارە سوودێکی یەکجار زۆری بۆ منداڵان ھەیە ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگی خوێندنەوە بۆ منداڵەکانتان ..
• خوێندنەوە یارمەتی منداڵ دەدات دەنگەکان باشتر بناسێتەوە و وشەکان باشتر بناسێت .
• لێھاتووویی منداڵ باشتر دەکات و پەرەی پێدەدات .
• یارمەتیان دەدات چۆن گرنگی بە کتێب بدەن و چۆن پارێزگاری لێبکەن .
• خەیاڵی منداڵ فراوانتر و بەھێزتری دەکات .
• خولیای منداڵ بۆ زانین شتە شاراوەکان زیاتر دەکات .
• یارمەتیدەرە بۆ گەشەپێدانی مێشکی منداڵ .
• لێھاتوویی کۆمەڵایەتی منداڵ بەھێزتر دەکات .
• توانای منداڵان بەھێزتر دەکات لە پەیوەندی بەستن لەگەڵ دەوروبەر .
• یارمەتی منداڵ دەدات جیاوازی لەنێوان واقیع و خەیاڵ بکات .
• یارمەتی منداڵ دەدات زیاتر لە رووداوەکان تێبگات .
• یارمەتی منداڵ دەدات بۆ گوزارشت کردن لە رای خۆی و ناسینی جیھان و رۆشنبیری گشتی و شارەزای لە رۆشنبیری وڵاتان دەبێت .
• یارمەتی منداڵ دەدات بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دەوروبەر .
سەرچاوە | المرسال