لە یەکێکە لەوانەکانی پەروەردەی ھونەری لە قوتابخانە ..
مامۆستا داوای لە قوتابیەکانی کرد وێنەی دیمەنێکی وەرزی بەھار بکێشن ..
یەکێک لە قوتابیەکان وێنەی قورئانێکی کێشابوو ..
مامۆستاکە سەری سوڕما لەم وێنەیەی قوتابیەکە کێشاویەتی ..
مامۆستاکە گووتی : من نەمگووت وێنەی دیمەنێکی بەھار بکێشن ..
ئایا تۆ تێناگەی ..!!
لێرەدا منداڵەکە بە سادەیی گووتی : قورئان بەھاری دڵانە ...
دایکم بەم شێوەیە فێری کردووم ..
مامۆستاکە دەڵێت : وەڵامی قوتابیەکە وەک گورزێک بوو پێمکەوت و ھەرگیز چاوەڕێی ئەو وەڵامە جوانە نەبووم ..
ئەمە چ جۆرە پەروەردەیەکە کە منداڵ لە قۆناغی بچووکییەوە رابێنی لەسەر بەھا بەرزەکان و فێری بکەی کە بناغەی راست و دروستی ژیان لە کوێوە دەست پێدەکات .
کاتی خۆی خالیدی کوڕی وەلید کاتێک قورئانی پیرۆزی لەدەست دەگرت دەیگووت (جیھاد ئێمەی لە تۆ دوورخستووتەوە)..
ئەمە چ جۆرە سەرقال بوونێک ..
ئەی ئێستا ، چی وای کردووە ئێمە لە قورئان دوورکەوتووینەتەوە ..
ئایا مۆبایلەکان ... تەلەفزیۆنەکان ..