لە یەکێکە لە زانکۆکان دکتۆرێک پرسیاری کرد : ئەگەر چوار چۆلەکە لەسەر داربن و سێ لەم چۆلەکانە بڕیاریاندا بفڕن ، چەند چۆلەکە لەسەر دارەکە دەمێننەوە ؟
قوتابییەک گووتی : یەک چۆلەکە ..
قوتابیەکی دیکە رای جیاواز بوو ..
بووە مشتومڕ لەنێو قوتابیەکان لەسەر ئەوەی چەند چۆلەکە لەسەر دارەکە دەمێنێتەوە ..
لەم کاتە یەکێک لە قوتابیەکان گووتی : ھەر چوار چۆلەکە لەسەر دارەکە دەمێننەوە ....!!
دکتۆرەکە گووتی : دەکرێت پێمان بڵێی ، چۆن ھەر چوار چۆلەکەکە لەسەر دارەکە دەمێننەوە ...
قوتابیەکە گووتی : تۆ گووتت بڕیاریاندا بفڕن ، نەتگووت فڕین ..
بڕیاردان مەرج نییە جێ بەجێ بکرێت ..!!
دکتۆرەکە گووتی : دەست خۆش وەڵامەکەت زۆر تەواوە ..
پەند ..
ئەم چیرۆکە کورتکراوە ژیانی بەشێک لە ئێمەیە کە بەردەوام خەریکی قسەکردنن و دروشمی گەورە دەڵێن ، بەڵام لە ڕاستیداھیچ کارێکی باشییان لێ نابینی ..
مرۆڤ تەنھا بە بڕیاردان ناخی راستەقینە دەرناکەوێت ، ئەو کاتە ناخی راستەقینەی مرۆڤ دەردەکەوێت کە بڕیارەکان بکاتە ڕاستی و ھەنگاوی بۆ بنێت .