»  ئایینی

پێنج زانیاری سادە بۆ توێسووی دوڕۆژ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.ئایا دەزانی : 
کاتێک بانگ دەدرێت با زمانت تەنھا دوعا بخوێنێت و خەریکی قسەکردن مەبە ، چونکە فریشتەکان ئەو کاتە داوای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە دوعا دەکەن . 
٢. ئایا دەزانی : 
گوناھەکانت لە کوێ دەبێت کاتێک نوێژ دەکەیت ؟ 
پێغەمبەرمان (ﺻﻠﻰ اﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻪ  وﺳﻠﻢ) دەفەرمووێت (ان اﻟﻌﺒﺪ اذا ﻗﺎم ﻳﺼﻠﻲ اﺗﻰ ﺑﺬﻧﻮﺑﻪ ﻛﻠﻬﺎ ﻓﻮﺿﻌﺖ ﻋﻠﻰ راﺳﻪ وﻋﺎﺗﻘﻴﻪ ﻓﻜﻠﻤﺎ رﻛﻊ او ﺳﺠﺪ ﺗﺴﺎﻗﻄﺖ ﻋﻨﻪ) ، واتا کاتێک بەندەیەک نوێژ دەکات گوناھەکانی لەسەر سەری و شانەکانی دادەندرێت و ھەر کاتێک دەچێتە رکوع و وسجود ، گوناھەکانی دەکەونە خوارەوە . 
ئەی ئەو کەسانەی پەلە دەکەن لە رکوع لە سجود پەلەی چیتانە ، ھەر نوێژەکەت بەکەڵکتان دێت لەبەر ئەمە ھەوڵبدە بە ئارامی نوێژەکانت بکەیت و لە رکوع و سجود بمێننەوە بۆ ئەوەی گوناھەکانت نەمێنێت .
٣. ئایا دەزانی : 
ئافرەتێکی باوەڕداری چاک گیانی سپارد ، ھەر کاتێک سەردانی گۆڕەکەیان دەکرد ، ھەستیان بە بۆنێکی خۆشی گوڵ دەکرد ، خەڵکەکەش پرسیان دەبی ھۆکاری ئەم بۆن خۆشییە چی بێت . 
پیاوەکەی گووتی : خێزانەکەم ھەموو شەوان پێش نووستن سوڕەتی (الملک) دەخوێند . 
خۆشبەختی و بەختەوەری بۆ ئەو کەسەی کە ئەم سوڕەتە رۆژانە پێش نووستن دەخوێنێت چونکە لە سزای گۆڕ رزگاری دەکات . 
٤. ئایا دەزانن : 
دوای ھەر نوێژێک کە ئایەتی (الکرسی) دەخوێنی نێوانی تۆ و بەھەشت تەنھا مردن دەبێت . 
٥. ئایا دەزانن : 
دوای ھەر نوێژێک پەلە مەکە و بۆ ماوەیەک دانیشە ، چونکە فریشتەکان نزات بۆ دەکەن لە لای خودای گەورەی و میھرەبان. 
سەرچاوە | معلومات عامە . 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
382بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2024 2:27PM