دەربارە

رێكخراوی كوردزۆن
بۆ رۆشنبیری و زانست و زانیاری

ئێمه‌ رێكخراوێكی تۆماركراوین له‌ فه‌رمانگای رێكخراوه‌ ناحوكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رێكخراوه‌كه‌مان په‌ره‌ به‌ بواری رۆشنبیری و زانست و زانیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌دات.
ئامانجی سه‌ره‌كیمان زیادكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی زانست و زانیاری تازه‌یه‌ له‌ كوردستان، تاوه‌كو تاكی كورد ببێته‌ خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردی له‌ نێو تۆره‌كانی ئینته‌رنێت به‌ تایبه‌تی.
وه‌ چه‌ندین ئامانجی ترمان هه‌یه‌، له‌وانه‌ به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی دیزاین و فۆتۆگرافی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و پێشكه‌وتوو.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه‌مان هه‌ڵساوه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی كۆرسی فێربوون و ده‌سته‌به‌ركردنی چه‌ندین بڕوانامه‌ی ئۆنلاین وه‌كو بڕوانامه‌ی به‌ژداریكردنی كۆرس و دبلۆم و به‌كه‌لۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا، ئه‌مانه‌ش دوای گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای عه‌ره‌بی نێوده‌وله‌تی و بوون به‌ وه‌كیلی سه‌ره‌كی ئه‌كادیمیه‌كه‌ له‌ ته‌واوی عێراق.
وه‌ له‌ داهاتوش په‌ره‌ به‌ به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی ئه‌كادیمی و زانستی تاكی كورد ده‌ده‌ین.