ماوەی ئامادەکردن ٣٠ خولەک
بەشی ٦ کەس دەکات .
پێکھاتەکان :
• دوو کوپ برنج .
• چوار پارچە سینگی مریشکی پارچە پارچە کراو .
• سێ کوپ ئاو یا گۆشتاو .
• دوو کوپ کرێمی شل .
• دوو کیس سپێناغی بەستوو .
• دوو کەوچکی گەورە کەرە .
• یەک کەوچکی گەورە خوێ .
• دوو کەوچکی گەورە زەیت .
• نیو کەوچکی بچووک بیبەری رەش .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• کەرەکە لەناو مەنجەڵێکی مامناوەند دەتاوێنینەوە ، ئینجا برنجەکەی دەخەینە سەر بۆ ئەوەی تێکەڵی یەکتری ببن ، ئینجا دوو کەوچک خوێی لەسەر دەکەین .
• ئینجا ئاوەکە تێدەکەین و لەسەر ئاگری دادەنێین بۆ ئەوەی ئاوەکە بکوڵێت و سەری مەنجەڵەکە دادەپۆشین ، ئینجا بۆ ماوەی ١٥ – ٢٠ خولەک لێدەگەڕێین تا دەکوڵێت .
• زەیتەکە لە مەنجەڵێک سوور دەکەینەوە و ئینجا پیازی لەسەر دەکەین و تێکی دەدەین تا تەواو نەرم دەبێت .
• ئینجا سیری تێدەکەین و تێکی دەدەین تا بۆنەکەی دەردەچێت و مریشکەکەی تێدەکەین بۆ ئەوەی رەنگی بگۆڕێت .
• سپێناغەکەی لەگەڵ بیبەر و خوێ بۆ زیاد دەکەین و بە باشی تێکی دەدەین و ئینجا سەری مەنجەڵەکە دادەپۆشین تا مریشکەکە تەواو دەکوڵێت .
• ئینجا کرێمەکەی تێدەکەین و تێکی دەدەین و سەری مەنجەڵەکەی دادەپۆشین بۆ ماوەی پێنج خولەک .
• قاپێکی قوول دەھێنین و پێکھاتەی مریشک و سپێناغەکەی تێدەکەین و ئینجا برنجی لەسەر دەکەین تا رووخەکەی بێت .
• ئینجا وەری دەگێڕین بۆ ئەوەی ھەموو پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتری ببن .
• ئینجا پێشکەشی دەکەین بۆ خواردن .
سەرچاوە | الموضوع