کوبەی لوبنانی
ماوەی ئامادەکردن و کوڵاندن ، بە ٢٠ خولەک
بەشی ٦ – ٨ کەس دەکات .
ئامادەکردن بە شێوەی سوورکردنەوە .
پێکھاتەکان ھەویری کوبە :
• یەک کیلۆ ساوار
• یەک پیازی گەورە .
• نیوکیلۆگرام گۆشت .
• یەک کەوچکی بچووکی خوێ .
• کەمێک بیبەری رەش .
• یەک کەوچک کەموون .
• یەک کەوچک بەردەقوشی ووشک کراو ، جۆرە بەھاراتێکە ، بەئارەزووی خۆت دەتوانی جۆرێکی دیکە بەکاربھێنی.
پێکھاتەی قیمەی کوبە :
• نیوکیلۆ گۆشتی ووردکراو .
• یەکە پیازی گەورەی کەرت کەرت کراو .
• دوو کەوچکی گەورەی زەیتی دەرە .
• دوو لیتر لە شیر .
• دوو کەوچکی بچووکی بەھاراتی تێکەڵ .
• یەک کەوچکی بچووکی بیبەری رەش .
• یەک ھێلکەی گەورە .
• چوار کەوچک نیشاستە .
• کەمێک سنۆبەری سوورکراوە .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• پیازەکە بە باشی پارچە پارچە بکە ، ئینجا گۆشتەکەش بکە بە پارچەی مام ناوەند .
• ساوارەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بخە نێو ئاو ئینجا پاکی بکەوە .
• ساوارەکە و پیاز و خوێ و گۆشت و بیبەر و کەمون و بردقوش لەنێو مەکینەی قیمەکردنی گۆشت دابنێ و بیکە تێکەڵەیەکی گونجاو .
• دوو جارە ئەم تێکەڵەیە لە مەکینەکە بدەوە .
• زەیتەکە لە ناو مەقلیەک بکە با کەمێک قوول بێت و بیخە سەر ئاگر .
• گۆشتەکە بخە نێو مەقلیەکە و تێکەڵەکەی تێبکە تا گۆشتەکە وشک دەبێت .
• ئینجا پیازەکە بخە نێو تێکەڵەکە تا پیازەکە بە تەواوەتی نەرم دەبێتەوە .
• ئینجا بەھارات و خوێ و بیبەری رەش و ھێل و دارچینی بۆ زیاد بکە .
• کەمێک لە ھەویرەکە وەربگرە و ئینجا کەمێک قیمەی تێبکە .
• کەمێک ئاو لە نێو مەنجەڵێکی قوڵ بکە و ئینجا بیکوڵێنە و پارچە کوبەکانی بخە ناوی .
• لێگەڕێ تا ماوەی ١٠ خولەک بکوڵێت .
• مەنجەڵێک بھێنە با ژێرەکەی پتەو بێت و شیرەکە و نیشاستە و ھێلەکەکەی تێبکە .
• مەنجەڵەکە بخە سەر ئاگرێکی ھێمن و بەردەوام بیجولێنە تا شیرەکە دەکوڵێت ئەم کارەش بۆ ماوەی ١٠ خولەک ئەنجام بدە .
• ئینجا کوبەکە بە کوڵایی لەگەڵ سنۆبەرەکە پێشکەش بکە .
سەرچاوە | الموضوع