»  خواردن و خواردنەوە

چۆن پاقلاوەی زلابیە لە ماڵەوە ئامادە دەکەیت ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

پاقلاوەی زلابیە یەکێکە لە شیرینیە بەناوبانگانی عێراپ و خەڵک بە شێوەیەکی گشتی ئارەزوویدەکەن و لە ئێستاشدا لە چەندین وڵاتی ناوچەکە دروست دەکرێت . 
ئامادەکردنی پاقلاوەی زلابیە لە ماڵەوە کارێکی ئاسانە و پێویستە ھەندێک ورد بیت لە کاتی ئامادەکردنی . 
پێوانەکان : 
یەک کوپ ئاردی سفر  
نیو کوپ نیشاستە 
سێ کەوچک خومرە  
سێ کەوچکی گەورەی شەکر . 
ئاوێکی گەرم بۆ ھەویرەکە . 
ھەندێک شیلاو 
زەیت بۆ سوورکردنەوە . 
پێکھاتەی شیلاوەکە : 
دوو کوپ شەکر . 
دوو کوپ ئاو . 
یەک کەوچک لە لیمۆی سروشتی . 
چۆن شیلاوەکە ئامادە دەکەیت . 
ئاوەکە و شەکرەکە لە مەنجەڵێک دەکەیت و ئینجا لەسەر ئاگری دایدەنێی و لێی دەگەڕێین تا شەکرەکە دەتاوێتەوە، ئینجا لیمۆیەکەی لەسەر دەکەین و لێی دەگەڕێین بۆ ماوەی ١٠ خولەک تا سارد دەبێتەوە . 

چۆنیەتی ئامادەکردنی زلابیەکە : 
١.مەنجەڵێکی بچووک دەھێنین بۆ ئامادەکردنی ھەویرەکە و ئاوە گەرمەکەی تێدەکەین لەگەڵ شەکر و خومرە و بە باشی تێکەلێ یەکتریان دەکەین . 
٢. دواتر ئاردەکەو ونیشاستەکەی تێدەکەین تا ھەویرێکی کەم شلمان دەست دەکەوێت . 
٣. ئینجا بۆ ماوەی یەک رۆژ جێ دەھێلێن بۆ ئەوەی ھەویرەکە تەواو پێبگات و دەبێت قەبارەکە تەواو گەورە بێت. 
٤. ھەویرەکە دەخەینە نێو قۆرییەکەی چای پاک . 
٥. ئینجا زەیتەکە گەرم دەکەین بۆ ئەوەی ئامادە بێت و دەبێت زەیتەکە زۆر بێت و تەواو گەرم بێت . 
٦. ئینجا ھەویرەکە لە شێوەی بازنەیی دەخەینە نێو زەیتەکە و لێی دەگەڕێین تا تەواو سوور دەبێتەوە و رەنگی زەرد دەبێت، ئینجا دەری دەھێنین تا زەیتەکەی تێدا نامێنێت . 
٧. ئینجا دەیخەینە نێو شیلاوەکە  بۆ ئەوەی زلابیەکە شیلاوەکە ھەڵمژێت و ئینجا دەری دەھێنین . 
٨. ئینجا بە ساردی پێشکەش دەکرێت و دەتوانی ھەندێک جوانکاری تێدا بکەیت لە کاتی پێشکەش کردن . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2541بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 21 2019 2:57PM