»  هاوسەران

خێزانێکی بەختەوەربە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەمووان بەدوای بەختەوەری خێزانی وێڵن ، بەڵام ئەمە پێویستی بە کردارە و بە تەنھا بە قسە ناکرێت ، ھەرچەندە کردارەکان سادەن و بە ئاسانی جێ بەجێ دەکرێن ، لەبەر ئەمە گەر دەتەوێت لە ژیانی ھاوژینیت بەختەوەر بی ئەوا گرنگی بەم ئامۆژگارییانە بدە . 
١.رێز لە ھاوژینەکەت بگرە . 
گەر دەتەوێت خێزانەکەت بەختەوەر بێت ، یەکەم کارت بریتی دەبێت لە رێزگرتن لە ھاوژینەکەت ، چونکە بنەمای سەرەکی خێزانی بەختەوەر رێزگرتنە . 
٢. گرنگی بە خۆت و جلوبەرگت بدە . 
گرنگ نییە باشترین مارکەی جلو بەرگ لەبەر بکەیت و یاخود گرانترین بکڕیت ، ئەوەی گرنگە جلوبەرگت و لەشت خاوێن و پاک بێت و بۆنی ناخۆشی لێ نەیەت . 
٣. لەھەڵە بچووکەکان ببورە . 
ژیانی ھاوژینی شەپۆڵی ھەڵکشان و داکشان بەخۆیەوە دەبینێت ، بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستای خەڵک ، لەبەر ئەمە پێویستە لەسەرت لە ھەڵە بچووکەکان ببووری ، بۆ ئەوەی ئەم ھەڵانە گەورە نەبن و ژیانی ھاوسەریت تێکبدات . 
٤. نەنگیەکانی ھاوژینەکەت داپۆشە . 
ھەر مرۆڤێک بە ئەندازەی خۆی لە ژیان ھەندێک کەم و کورتی ھەیە ، جا جەستەیی بێت یا رەفتار بێت ، لەسەر ھاوژینەکان پێویستە ئەم کەم و کورتیانە داپۆشن و زەقی نەکەنەوە ، چونکە گەورەکردنی دەبێتە ھۆی تێکچوونی شیرازەی خێزانی . 
٥. بەردەوام پەیوەندیتان ھەبێت . 
سەرەڕای سەرقاڵ بوونتان بە کارەکانتان ، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکەن کەپێویستە بەردەوام رۆژانە لە پەیوەندی دابن لەگەڵ یەکتری بۆ باسکردنی بابەتە گرنگەکانی ژیان . 
٦. لەھەواڵی ھاوژینەکەت بپرسە . 
بزانە رووداوەکانی ئەمڕۆی چی بووە  و تووشی چ کێشەیەک ھاتووە ، ئەمە مانای گرنگیدانە بە ژیانی بەرامبەرەکەت و ئەم کارە ھاوژینەکەت دڵخۆش دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع 


461بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 7:09PM