پەتاتەی سوورکراوە یەکێکە لە خواردنانەی کە زۆرترین ھەواداری ھەیە لەسەر تاسەری جیھان و خەڵک رۆژانە بە جۆرەھا شێوە پەتاتە ئامادە دەکەن لەم بابەتە تیشک دەخەینەسەر چۆنیەتی ئامادەکردنی پەتاتەی کریسپی :
پێکھاتەکان :
• سێ دانە پەتاتە، قەبارەی گەورە بێت .
• نیو کوپ خەلی سپی .
• یەک مشت خوێ .
• ھەندێک زەیت بۆ سوورکردنەوە .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• پەتاتەکان پارچە پارچە دەکەین، و ھەموو پارچەکانی وەک یەک بن .
• چەند جارێکی پەتاتەکان دەشۆینەوە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی پاک بێتەوە و ئینجا دەیخەینە ناو خەلەکە بۆ ماوەی پازدە خولەک .
• ئینجا پەتاتەکان لەناو خەلەکە دەر دەھێنین و بە ئاوی سارد دەیشۆین. و ھەندێک خوێی پێدا دەکەین .
• ھەندێک زەیت گەرم دەکەین لەسەر مەقلیەک و دەبێتەزەیتەکە شوێنەکەی قووڵ بێت .
• پەتاتەکان دەخەینە ناو زەیتەکە تا کەمێک سوور دەبێتەوە .
• ئینجا پەتاتەکە دەردەھێنین و دەیخەینە ناو فرێزەری ساردکەرەوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.
• جارێکی دیکە زەیت ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی پەتاتەکە سوور بکەینەوە و ئینجا دەبینی رەنگی دەبێتە زێڕین .
• ئینجا پەتاتەکە دەردەھێنین و دەیخەینە سەر کاغەزی تایبەت تا وشک بێت و لەگەڵ کاتشاب پێشکەشی دەکەین .
سەرچاوە | الموضوع