»  خواردن و خواردنەوە

ئامادە کردنی کودی شیرین (القرع) بە نیسک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئامادە کردنی کودی شیرین (القرع) بە نیسک 
کودی شیرین بە نیسک یەکێکە لە خواردنە خۆش و بەسوودەکان و ھەرچەندە لە کۆمەڵگەی ئێمە ئەو خواردنە کەم دەخورێت ت بەڵام دەکرێت لە رێگەی فێربوونی شێوازی ئامادەکردنی ، خواردنێکی بۆ خوانەکانمان زیاد بکەین ، چونکە ئەم جۆرە خۆراکە ھەم تامی خۆشە ھەمیش بەسوودە . 
کودی شیرین بە نیسک : 
پێکھاتەکان : 
یەک کیلۆ کودی شیرین (یا یەک دانە )
یەک کوپ نیسک . 
سێ دانە پیاز . 
گیراوەی تەماتە . 
یەک  ماجی 
بەھارات . 
ھەنگاوەکانی کارکردن: 
پیازەکە کەرت دەکەین بۆ چەێنج پارچەی بچووک ، ئینجا مەنجەڵێک دەخەینە سەر ئاگر ، پیازەکە لەناو ڕۆن دەکەین  بۆ ئەوەی سوور ببێتەوە . 
ئینجا نیسکەکە دەخەینە نێو مەنجەڵەکە و دواتر گیراوەی تەماتەکەی تێدەکەین و ئاوی تێدەکەین و دواتر بەھاراتی تێدەکەین ن ئینجا ماجییەکەی بۆ زیاد دەکەین . 
چاوەڕێ دەکەین تا ئاوەکە گەرم دەبێت ، ئینجا پارچە کودییەکانی بۆ زیاد دەکەین و لێ دەگەڕێین تا کودییەکە تەواو پێدەگات و نیسکەکە نەرم دەبێتەوە . 
ئەم جۆرە خواردنە بۆ کاتی سەرما و زستانان زۆر خۆش و بەسوودە ، چونکە گەرمیت پێدەبەخشێت و سوودێکی زۆری تەندروستیشی ھەیە . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2153بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Oct 25 2019 4:57PM