پێکھاتەکان
• دوو ملی بەرخ ، ئێسکەکانی دەربێت .
• دوو کوپ برنج ، دەنک کورت .
• چوار کەوچکی گەورەی زەیت.
• سێ گرام گۆشتی قیمە کراو.
• یەک سەلکە پیازی وورد کراو .
• دوو کەوچکی بچووکی خوێ .
• یەک کەوچکی بچووکی دارچین .
• یەک کەوچک بەھاراتی موشەکەل .
• چوار دانە ورق غار .
• یەک دانە دارچین (قرفە).
• دوو پیاز ، کەرت بکرێت بۆ چوار پارچە .
• دە دەنک ھێل .
• دە دەنک بیبەری رەش .
• نیو کوپ سنەوبەری کوڵاو .
• نیو کوپ فستق حەلەبی برژاو .
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• ھەردوو ملەکە لەناو خوێ و بەھارات و دارچینەکە دادەندرێت ، بە ئەسپایی لێی دەخشێنی و ئینجا لە لایەکی دادەنێی.
• برنجەکە چەند جارێک دەشوورێتەوە ، ئینجا لەناو ئاو دادەندرێت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر .
• مەنجەڵێکی قوول دەھێنی و زەیتی تێدەکەی و دەخرێتە سەر ئاگر تا گەرم دەبێت ، ئینجا گۆشتەکەی تێدەکەی و ئینجا لێ دەگەڕێتی تا رەنگی گۆشتەکە دەگۆڕێ .
• ئینجا پیازەکەی بۆ زیاد دەکەی بۆ ماوەی دوو خولەک تا پیازەکە نەرم دەبێت ، ئینجا خوێ و دارچین و بەھاراتی تێدەکەی .
• ئینجا برنجەکەی تێدەکەی بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆشتەکە تێکەڵ بێت ، بۆ ماوەی چەند چرکەیەک تێکی دەدەی ، ئینجا کوپێک ئاوی تێدەکەی لەسەر ئاگرێکی مام ناوەند تا ئاوەکە تەواو کەم دەبێت .
• چوار تا پێنج مڵاک برنجی کوڵاو لە ناوەڕاستی ملەکە دادەندرێت .
• ئینجا ھەردوو ملەکە بە داو دەدەوریینەوە .
• ھەردوو ملەکە دەخرێتە ناو ئاوی کوڵاو تا گۆشتەکە بە تەواوەتی دەکوڵێت .
• ھەندێک ئاوی دیکە دەخرێتە ناو برنجەکە و لەسەر ئاگرێکی ھێمن دادەندرێت ,
• دوای ئەوەی گۆشتەکە پێگەیشت ، دەخرێتە ناو زەیت بۆ ئەوەی رەنگێکی زەرد وەربگرێت و لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.
سەرچاوە | الموضوع