سوودەکانی زەردێنەی ھێلکە
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
١.پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات :
بەھۆی ئەوەی زەردێنەی ھێلکە مادەی کارۆتیناتی تێدایە ئەو مادەیە سوودێکی زۆری بۆ چاوی مرۆڤ ھەیە بەتایبەتی بۆ ھاوێنەی چاو (عدسە) و ھەروەھا ئەم مادەیە دژە ئۆکسیدە و تۆڕی چاو دەپارێزێت و رێگە نادات زیانی پێبگات.
٢. بوونی کۆمەڵێک ڤیتامین لە پێکھاتەکەی :
زەردێنەی ھێلکەی رێژەیەکی زۆر ڤیتامینات لە خۆ دەگرێت ئەمەش بۆ تەندروستی مرۆ ڤ ڤۆرباشە و لەگرنگترین ڤیتامینەکان (بی٦ ، ترشی فۆلیک ، ڤیتامین ە ، ڤیتامین ئەی ، ڤیتامین بی١٢) ئەم ڤیتامینانەش ھەریەکەیان بەجۆرێک سودی بۆ مرۆڤ ھەیە .
٣. زەردێنەی ھێلکە رێژەیەکی زۆر مادە کانزایی لە خۆ دەگرێت :
ئەم مادە کانزایانەش بنەمای سەرەکی پێکھاتەی لەشی مرۆڤن لەوانەش مەگنیسیۆم ، ئاسن ، کالسیۆم ، پۆتاسیۆم ، سۆدیۆم و سیلینیۆم .
٤. پرۆتینات:
ھێلکە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پرۆتینات و یارمەتیدەرە بۆ بونیات نانی ماسولکەکان و ھەستی تێربوون لای مرۆڤ زیاد دەکات، زانایان دەڵێن ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێت، پێویستە ھێلکە بخۆن چونکە سودێکی زۆری ھەیە و ھەستی برسیەتی ناھێلێت.
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|