»  تەندروستی

ھۆکارەکانی کەمی کێشی منداڵ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی دایک و باوکان دەبێتەوە بریتیە لەوەی کە کێشی منداڵەکانیان کەمە ، زۆربەی دایکان و باوکان کە دەبینن منداڵەکانیان زۆر لاوازە ھەست بە دڵتەنگی دەکەن ، بەڵام دەکرێت سەرەتا گرنگترین ھۆکارەکانی ئەم دۆخە دیاری بکەین : 
١.رێژەیەکی باش لەو خواردنانە ناخوات کە کالۆریەکی بەرزی تێدایە . 
٢. سەرقال بوونی بە یاریکردن و چێژ وەرنەگرتن لە خواردن . 
٣. ھەندێک منداڵ بەتایبەتی لە قۆناغی ساوایی پێویستی خۆیان لە شیر بۆ دابین ناکرێت ، ئینجا یا ئەوەتا دایکەکە شیری پێویستی نییە یا ناتوانێت و ونازانێت شیرەکە بە شێوەیەکی تەندروست بداتە منداڵەکەی . 
٤. ھەندێک جار نەخۆشی لە کۆئەندامی ھەرس ھۆکارە  ، چونکە کێشەی ھەرس وا دەکات منداڵەکە کێشی زیاد نەکات . 
٥. ھەندێک نەخۆشی ھەیە وا دەکات منداڵ نەتوانێـت بە تەواوەتی خواردنەکەی بمژێت وەک نەخۆشی کەم خوێنی و هەستیاری پرۆتین و و هەستیاری دانەوێلە . 
ھەروەھا ھەندێک ھۆکاری دیکەیە ھەیە کە پەیوەندییان بە کەشی ژیانی منداڵەکە ھەیە لەوانە : 
لاوازی پەیوەندی نێوان منداڵەکە و دایک و باوکی . 
ھەژاری خێزانی منداڵەکە . 
شارەزا نەبوونی دایک و باوک بە سیستەمی خۆراکی و رادەی کالۆری پێویست . 
ئەنجامدانی ھەندێک نەریتی ھەڵەی خۆراکی . وەک خواردن لەبەردەم تەلەفزیۆن و رێکنەخستنی کاتەکانی ژەم خواردن. 
سەرچاوە | الموضوع 
 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2246بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:52PM