»  تەندروستی

سوودەکانی بەرزکردنەوەی قاچ بە دیوار

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو راھێنانە سادانەی کە ھەموو مرۆڤێک دەتوانێت ئەنجامی بدات بریتیە لە بەرزکردنەوەی قاچەکان و راگرتنی لەلای دیوارێک و ئەم کارە بە ھەموو کەس دەکرێت و لەھەر تەمەنێک بێت . 
ئەم کارە سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ ھەیە لەوانەش : 
ھۆکارە بۆ ئاسوودەیی و رۆیشتنی خوێن بە ئاسانی بۆ مێشک . 
راڕایی و خەمۆکی کەم دەکاتەوە . 
ئەو شلە زۆرانەی لە لای قاچەکان ھەیە کەمی دەکاتەوە و بەسەر ھەموو لەش دابەشی دەکات . 
ئاوسانی قاچەکانی ناھێلێت و ئەگەری تووشبوون بە دەوالی کەم دەکاتەوە . 
سەر ئێشە کەم دەکاتەوە و ھۆکارە بۆ خاوبوونەوەی ماسولکەکان و سوودێکی زۆری بۆ پشت ھەیە . 
سەرچاوە | ثقف نفسک 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
72بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2024 2:20PM