»  تەندروستی

چەند راستیەک دەربارەی جگەرە کێشان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
جگەرەکێشان کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە و پێویستە لەسەرمان چەند راستیەک دەربارەی جگەرەکێشان بزانین لەوانەش : 
 جگەرە کێشان ساڵانە بەرپرسە لە تووشبوونی زیاتر لە ٣٤٠٠ کەس  بە شێرپەنجەی سییەکان ، ھەروەھا بەرپرسە لە گیان لەدەستدانی ٤٦ ھەزار کەس لە ئەمەریکا بەھۆی نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە جگەرەکێشان و کاریگەری لەسەر دڵ. 
 جگەرە زیاتر لە حەفت ھەزار مادەی کیمیاوی تێدایە ، ٦٩ لەو مادانە بەرپرسن لە تووشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجە . 
 جگەرە کێشان بەرپرسە لە لەدایک بوونی زیاتر لە ٢٠-٣٠ % منداڵان بە کێشێکی کەمتر لە کێشی ئاسایی , ھەروەھا لە ١٥ % ئافرەتان بەھۆی جگەرەکێشان منداڵەکانیان پێش وادە خۆیان دەبێت . 
 ساڵانە زیاتر لە ٤٤٣ ھەزار ئەمەریکی بەھۆی نەخۆشییەکان پەیوەندیدار بە جگەرە کێشان گیان لەدەست دەدەن. 
جگەرە کێشان بەرپرسە لە گیان لەدەستدانی لە ٩٠ % تووشبوان بە شێرپەنجە لەسەرتاسەری جیھان . 
سەرچاوە | الموضوع
 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2249بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:57PM