»  تەندروستی

ھۆکارەکانی لاوازی بەرگری لەش

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەکاتی ئێستادا زۆرینەی خەڵک قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو کەسانەی ھێزی بەرگری لەشییان بەھێزە کەمتر تووشی نەخۆشی دەبن ، بە تایبەتی لە دۆخی ئێستای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لەگەڵ ئەوەش دەبێت ئێمە بزانین ھۆکارەکانی لاوازی بەرگری لەشی مرۆڤ چیە . 
ئەو ھۆکارانەی کاریگەرییان لەسەر لاوازی بەرگری لەش ھەیە ئەمانەن : 
ئاڵودەبوون بەمەی خواردنەوەی ھۆکاری سەرەکییە بۆ بێ ھێزی بەرگری لەش . 
 جگەرەکێشان ، ئەوانەی جگەرەی دەکێشن بە بەراورد بەو کەسانەی جگەرە ناکێشن ، بەرگری لەشییان لەبەرامبەر نەخۆشییەکان لاوازترە . 
بەد خۆراکی ، یا خواردنی خراپی نا تەندروست . 
 ئەنجام نەدانی چالاکی جەستەیی ، چونکە ئەمە وا دەکات لەش خاوو ببێتەوە و توانای رووبەرووبوونەوەی نەخۆشییەکانی لاواز ببێت . 
 ئەنجامدانی ھەندێک نەشتەرگەری ، کاریگەری لەسەر بەرگری لەش دەبێت . 
 ئەو شوێنەی تێیدا دەژی وەک بوونی رێژەیەکی زۆر تیشکی سەرووی وەنەوشەیی و ھەروەھا کەمی ئۆکسجین  لە خانەکانی لەش ، ئەمانە ھۆکارن بۆ لاوازبوونی بەرگری لەش . 
 تووشبوون بە شۆکێکی دەروونی ، ئەمەش وا دەکات مرۆڤەکە خەمی زۆر بێت و کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرگری لەش دروست دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع
 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
430بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:39PM