»  تەندروستی

خواردنی تیژو سودەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئەو خواردنانەی بیبەری تیژ و بەھاراتی تێدەکرێت سوودێکی زۆریان بۆ مرۆڤ ھەیە ، بەڵام ھەموو کات نا و و بەرادەیەکی زۆریش نا ، لەبەر ئەمە دەبێت بە وریایی ئەم خواردنانە بخۆیت ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی خواردنی تیژ بۆ مرۆڤ : 
سوودی بۆ نەخۆشانی شەکرە ھەیە ، چونکە رێژەی ئەنسۆلین لە خوێن کەم دەکاتەوە . 
کاریگەری ئەرێنی ھەیە لەسەر دابەزاندنی کێش  و رێژەیەکی زۆر چەوری دەسووتێنێت . 
ئارامکەرەوەیە بۆ ئازار بە تایبەتی ئازاری جومگەکان . 
ژەھری ناو لەش دەردەدات . 
رێگری لە شێرپەنجەی گەدە دەکات و سوودێکی زۆری بۆ قۆلۆن و گەدە ھەیە ، بەڵام ئەگەر زۆرت خوارد ئەوا ئەنجامەکە پێچەوانە دەبێتەوە . 
یارمەتیدەرە بۆ پشوودان و ھەندێک مادەی تێدایە پشوو بە ئەندامەکانی جەستە دەدەن . 
چارەسەرە بۆ ھەندێک دۆخی سەر ئێشە . 
چارەسەری ھەڵامەت و ئاوسانی قورگ دەکات .
خانەکانی لەش چالاک دەکات . 
دژە دڵە راوکێیە . 
رێگری لە گرژبوونی ماسولکەکان و ئەندامەکانی دیکەی جەستە دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع 
 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
337بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Sep 15 2023 10:59AM