»  تەندروستی

ٌڕێنمایی زیادکردنی کێشی منداڵ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دەکرێت بە پەیڕەو کردنی ئەم رێنماییانەی خوارەوە ، چارەسەری ئەم دۆخە بکرێت . 
زیاد کردنی رێژەی پێدانی شیر بە منداڵ ، بەلایەنی کەم دەبێت دایک رۆژانە ١٢ جاری شیر بە منداڵەکەی بدات. 
چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیانەی ھۆکارن بۆ کەمی کێشی منداڵ . 
جۆرەھا خۆراک بە منداڵ بدرێت بۆ ئەوەی سوود لە ھەمووان وەربگرێت و جەستەی بە شێوەیەکی سروشتی گەشە بکات. 
پێش ئەوەی شلەمەنی بە منداڵەکەت بدەیت ، خۆراکی پێبدە ، بۆ ئەوەی زوو گەدەی پڕ نەبێت . 
پەنا بردنە بەر پزیشکانی پسپۆر بۆ پێدانی ھەندێک ڤیتامینی تایبەت بە منداڵان . 
دوور کەوتنەوە لە پاڵەپەستۆ خستنە سەر منداڵەکەت بۆ خواردنی ھەندێک خواردن کە بەدڵی نییە . 
پارێزگاری کردن لەلایەنی دەروونی منداڵ . 
زیاد کردنی ژەمەکان بە شێوەیەک تەندروست بۆ منداڵەکەت . 
پێشکەش کردنی خۆراک لە قاپ رەنگاورەنگ بۆ ئەوەی منداڵەکە ئارەزووی خواردنی بکات . 
منداڵەکەت لە سەر خواردن سزا مەدە ، چونکە ھێندەی دیکە رقی لە خواردن دەبێتەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 
 
 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
277بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:52PM