خومرە یەکێکە لەو مادانەی کە لە بەشێک لە خۆراکەکان بەکاردێت بەتایبەتی لە دروست کردنی نان و سەموون ، خومرە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانەش :
• وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت ،چونکە ڤیتامین ١٢ لە خۆ دەگرێت و مرۆڤ دەپارێزێت لە ماندووبوون .
• ھێز بەرگری لەش زیاد دەکات و کۆئەندامی بەرگری لەش بەھێز دەکات و ئاوسانی ناو لەش چارەسەر دەکات و دەیپارێزێت لە بەکتریای زیانبەخش .
• یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری سکچوون .
• نینۆکەکان بەھێز دەکات و تەندروستیەکی زیاتری پێ دەبەخشێت .
• سوودی بۆ نەخۆشانی شەکرە ھەیە و رێژەی شەکر لە خوێن کەم دەکاتەوە .
• رێژەی کۆلیسترۆل لە خوێن کەم دەکاتەوە .
• یارمەتی گەشەی کۆرپە دەدات لە ناو سکی دایکی .
• رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین لە خۆ دەگرێت .
• دەکرێت وەک خوێ بۆ خواردن بەکاربێت ، چونکە تامی خۆشە .
• سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە پاڵەپەستۆی خوێنیان بەرز دەبێتەوە .
• کالۆری بەرزی لەش کەم دەکاتەوە و رێگری لە قەڵەوی مرۆڤ دەگرێت .
سەرچاوە | الموضوع