»  تەندروستی

خۆت رزگارکە لە سەرئێشە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
سەرئێشە حاڵەتێکە تووشی زۆربەی مرۆڤەکان دەبێت بە جیاوازی رەگەز و تەمەنیان ، ھەندێک کەس رۆژانە تووشی ئەم دۆخە دەبێت و ھەندێک کەس ماوە نا ماوە تووشی ئەم دۆخە دەبێت ، زۆرینەی خەڵک پەنا دەبەنە بەر خواردنی حەبی پاراستۆل وەک چارەسەر ، بەڵام دەکرێت بە بێ پەنا بردنە بە چارەسەری پزیشکی  چارەسەری بکەیت ئەمەش بەم رێگایانەی خوارەوە . 
ھەوڵبدە رۆژانە بڕێکی باش شلەمەنی بخۆیتەوە و سیستەمێکی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە و پشوویەکی باش بدە و دوور بکەوە لە رارایی . 
دوور بکەوە لە مەی خواردنەوە  ، چونکە کاریگەری زۆر خراپی ھەیە . 
شتێ سوێر زۆر مەخۆ ، ھەروەھا کافایین کاریگەری زۆری ھەیە. 
دوور بکەوە لە جگەر کێشان . 
ھەوڵبدە لە شوێنی فێنک و سارد دابنیشی و ئاوێکی باش بخۆەوە . 
دووربکەوە لە شوێنی زۆر گەرم ، چونکە ھۆکارە بۆ ماندوویەتی و سەر ئێشە . 
دوور بکەوە لە شوفێری بە تایبەتی  لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی . 
ھاوسەنگی لەشت رابگرە . 
جوولەی لەناکاو ئەنجام مەدە . 
زەنجەفیل بخۆوە . ئەمەش بۆ کەم کردنەوەی  سەر ئێشە زۆر باشە. 
ھەوڵبدە ڤیتامین سی بە شێوەیەکی باش بخۆیەوە . چونکە رۆلێکی باشی ھەیە لە کەمکردنەوە سەر ئێشە و ھەروەھا دەتوانی پرتەقاڵ و بیبەری شیرین و لیمۆ وەک چارەسەر بەکار بھێنی. 
ڤیتامین (H) زۆر بخۆوە ، چونکە کاریگەری ھەیە لەسەر نەرم کردنەوەی ریخۆلەکان و سووڕی خوێن چالاک دەکات و ئەم ڤیتامینە لە سپێناغ و کیوی و چەرەزات دەست دەکەوێت. 
ڤیتامین بی ٦ بخۆ ئەم ڤیتامینەش لە قەیسی و خۆخ و ماسی و گۆشتی کەڵەشێر دەست دەکەوێت . 
رێژەیەکی باش لەتوخمی ئاسن بۆ لەشت دابین بکە ، چونکە ئەوانەی  کەم خوێنیان ھەیە زیاتر تووشی سەر ئێشە دەبن و سەرچاوە توخمی ئاسن لە گۆشتی سوور و مریشک و بقولیات و سەوزەوات ھەیە . 
سەرچاوە | الموضوع
 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
300بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:38PM