»  تەندروستی

سوودەکانی رۆیشتن بەخێرایی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەموو جۆرە رۆیشتنێک لەسەر پێ بۆ مرۆڤ سوودی ھەیە و ئەمەش لەسەر حاڵەتەکە دەوەستێت ، بەڵام رۆیشتن بەخێرایی سوودێکی یەکجاری زۆری بۆ جەستەی مرۆڤ ھەیە ئەمەش لەبەر چەند ھۆیەک لەوانەش 
١.رۆیشتن بە خێرایی لە دوای ٣ خولەک ھۆکارە بۆ دابەزاندنی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن . 
٢. دوای پێنج خولەک لە رووی ھزری ئاسوودە دەبیت . 
٣. لە دوای ١٠ خولەک مێشک جولەی زیاتر دەبێت و چالاکتر دەبێت . 
٤. لە دوای ١٥ خولەک ئاستی شەکر لە خوێن کەم دەبێتەوە . 
٥. دوای ٣٠ خولەک رۆیشتنی خێرا لە دوای نان خواردن ، چەوری زیادە لە لەش کەم دەبێتەوە . 
٦. لە دوای ٤٠ خولەک لە رۆیشتن ، لەش بەرگری زیاتری دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک لە لای بەتەمەنەکان کەم دەکاتەوە . 
٧. ٩٠ خولەک رۆیشتن لە سەر قاچەکان بە خێرایی ھۆکارە بۆ کەم بوونەوەی حاڵەتی دڵ توندی و خەمۆکی . 
سەرچاوە | ثقف نفسک 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
66بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2024 2:20PM