»  تەندروستی

چۆن گورچیلەکانت خاوێن دەکەیتەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لە نەخۆشییەکانی ئێستای خەڵک ژانی گورچیلەیە و خەڵک بۆ چارەسەری پەنا دەبەنە بەر دەرمانی پزیشکی ، ئەمەش کارێکی باشە ، بەڵام رێگەیەکی سروشتی ھەیە کە یارمەتیدەرە بۆ خاوێنکردنەوەی گورچیلەکانت و یارمەتیت دەدات تەندروستیت باش بێت . 
رێگەکەش ئاسانە و خەرجییەکی زۆری ناوێت و دەتواندرێت لەماڵەوە ئەنجامی بدەیت . 
١.دەسکێک مەعدەنووس بکڕە و بە باشی بیشۆِوە 
٢. خاوێنی بکەوە و ئینجاو ووردی بکە و بیخە ناو مەنجەڵێک ئاو . 
٣. مەنجەڵەکە لەسەر ئاگر دابنێ بۆ ماوەی ١٠ خولەک ، ئینجا لێی گەڕێ تا سارد دەبێتەوە . 
٤. ئینجا لە ناو دوڵکەیەکی بکە و بیخە ناو ساردکەرەوە (سەلاجە). 
٥. رۆژانە دەتوانی لەسەر خورێنی یەک کوپ لەم ئاوە بخۆیتەوە . 
ئینجا دوای چەند رۆژێک کاریگەرییە باشەکانی ئەم گیراوەیت بۆ دەردەکەوێت لە خاوێنکردنەوەی گورچیلەکانت . 
بەپێی توێژینەوەکان باشترین خاوێنکەرەوە بۆ گورچیلەکان مەعدەنووسە . 
سەرچاوە | پێگەی المرایا 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
61بینین‌‌‌
2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2024 2:26PM