ئەگەر ھاتوو چەند دەنکە سیرێکت لەگەڵ ھەندێک زەیتی زەیتوون تێکەڵ کرد ، ئەوا پێکھاتەیەکی سەرسورھێنەرت دەست دەکەوێت کە لە زۆر بواردا سوودی بۆ مرۆڤ دەبێت .
ئەم پێکھاتەیە دەتوانی وەک خۆراک سوودی لێ ببینی و یاخود وەک بەکارھێنانی دەرەکی سوودی لێ ببینی .
لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی زەیتی زەیتوون و سیر بەیەکەوە ..
• رەگی قژ بەھێز دەکات و رێگری لە رووتانەوەی قژ دەکات و رەونەقێکی زیاتری پێدەبەخشێت .
• پێستی سەری مرۆڤ بەھێزتر دەکات و میکرۆبەکان لەناو دەبات و کونەکانی سەری پێست پاک دەکاتەوە لەو ژەھرانەی لەسەری کەڵەکە بووە .
• وا دەکات قژ بە شێوەی پڕ دەرکەوێت و نەرمتری دەکاتەوە و درێژتری دەکات .
• توانای سێکسی پیاوان زیاتر دەکات .
• تۆشکی قژ ناھێلێت و رێگری لەکەچەڵ بوون دەکات .
• میکرۆب و فتریاتی زیان بەخش لەناو دەبات ورێگری لە ئاوسان دەکات و ھۆکاری بۆ نەھێشتنی نەخۆشییە گوازراوەکان.
• ئازاری ددان کەم دەکاتەوە و ئاوسانی ناھێلێت .
• پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات لەگەڵ خوێنبەرەکان .
• رێگری لە بەرزبوونەوەی پەستان خوێن دەکات .
• رێژەی کۆلیسترۆلی زیان بەخش کەم دەکاتەوە .
• یارمەتیدەرە بۆ کۆنترۆل کردنی شەکر لە خوێن .
• یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی جەڵتەی دڵ و مێشک .
• سووڕی خوێنی مرۆڤ چالاکتر دەکات .
سەرچاوە | الموضوع