»  تەندروستی

سوودەکانی زەیتی قەتران

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زەیتی قەتران یەکێکە لە بەناوبانگترین زەیتە رووەکییەکان کە لەھەندێک رووەک دەردەھێندرێت و دواتر تێکەڵی یەکتری دەکرێت و سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ دەبێت . 
لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی زەیتی قەتران .. 
بەرەنگاری بەکتریا و میکرۆب دەبێتەوە و مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشییە گوازراوەکان وەک ھەڵامەت و ئەنفلەوەنزا ، چونکە مادەی پاککەرەوە لە خۆ دەگرێت . 
رووبەرووی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسە دەبێتەوە ، چونکە ھەندێک مادە لە خۆ دەگرێت کە کاریان چالاککردنی ھەناسەدانی مرۆڤە . 
سوودێکی زۆری بۆ رژێنەکان ھەیە و چالاکتریان دەکات و ھۆڕمۆنی جیاواز بە مرۆڤ دەبەخشێت . 
پاککەرەوەیە بۆ ئاوسان و دژە میکرۆب و بەکتریایە و چەندین نەخۆشی پێست چارەسەر دەکات . 
نیشانەکانی لەرز و تا کەم دەکاتەوە و پلەی بەرزی لەش کەم دەکاتەوە ، چونکە ئارەقەکردن چالاک دەکات و لەشی مرۆڤ لە ژەھر و خوێیەکان پاک دەکاتەوە . 
جومگەکان بەھێز دەکات و ئازارەکانی کەم دەکاتەوە . 
پێستی مرۆڤ بە ھێز دەکات و رێگری لە پیربوون دەکات و کێشەی قژ چارەسەر دەکات ، لەبەرئەمە لە زۆر پیشەسازی جوانکاری بەکاردەھێندرێت . 
خوێن خاوێن دەکاتەوە و رێگری لە بەرزبوونەوەی ترشی بۆلیک دەکات و کاری میزکردن و ئارەقەکردن باشتر دەکات. 
کرداری ھەناسەدان باشتر دەکات و وای لێدەکات کارەکانی باشتر ئەنجام دەدات و رێگری لە نەخۆشییەکان ھەناسەدان دەکات وەک ھەستیاری و ئاوسانی سییەکان , ئەمەش بە شێوەی شێلان دەبێت لەسەر سینگ . 
یادەوەری مرۆڤ بەھێز دەکات و بۆنی ناخۆشی ناو دەم ناھێلێت و ھەروەھا کلۆری ددان چارەسەر دەکات و دەکرێت دلۆپێک لەناو ئاو بکەیت و ئینجا غەرغەرەی پێ بکەیت . 
سەرچاوە | الموچوع 
................................


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2457بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Sep 15 2023 10:46AM