سوودەکانی جەرجیر
جەرجیر یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کە لە کۆمەڵگەی ئێمە ھەیە و خەڵک لەسەر خوانەکانی خۆیان دایدەنێن و ئەمە سەوزەیە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەوانە :
• یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش .
• دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی کەمی ڤیتامین (C).
• پارێزگاری لە ئاستی شەکر لە خوێن دەکات.
• پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و لوچ کەم دەکاتەوە و نەرمکەرەوەیە بۆ رووخسار.
• دژە میکرۆبە .
• مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە برینی گەدە .
• چاەرەسەری نەخۆشییەکانی جگەر و ریخۆلەکان دەکات.
• گورچیلە دەپارێزێت و خاوێنی دەکاتەوە.
• کار دەکات لەسەر رێکخستنی کاری ھەرس کردن.
• کاری رژێنەکان باشتر دەکات .
• مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە .
• پارێزگاری لە تەندروستی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان دەکات.
• کێشەی تێکچوونی ئەرکەکانی لایەنی سێکسی چارەسەر دەکات.
سەرچاوە | الموضوع