»  خواردن و خواردنەوە

چۆنیەتی ئامادەکردنی ساوار بەشێوەیەکی بەتام و خۆش

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ساوار یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکان نەک تەنھا لە کوردستانی خۆمان بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و یەکێکە لە و خۆراکانەی لەبەرھەمەکانی گەنم ھەژمار دەکرێت و پێکھاتەیەکی خۆراکی زۆر بەسوود و بەتامی ھەیە .

ئامادەکردنی ساوار و مریشک لەگەڵ مەعجون تەماتە

پێکھاتەکان : 
دوو کوپ ساواری درشت . 
یەک سەلکە پیازی وورد کراو .
چوار کەوچک زەیتی زەیتون .
یەک کەوچک سیری ووردرکراو . 
یەک کەوچک مەعجون تەماتە . 
دوو دانە تەماتە ووردکراو . 
چوار کوپ سوپی ئاوی مریشک . 
بیبەر . 
خوێ .

چۆنیەتی ئامادەکردنی : 

ساوارەکە جوان دەشۆینەوە و ئینجا زەیتەکە لە ناو مەنجەڵێک دەکەین و لەسەر ئاگری دادەنێن و ئینجا سیر و پیازەکە لەناو مەنجەڵەکە دەکەین تا نەرم دەبێتەوە ئینجا ساوارەکەی تێدەکەین و پێکھاتەکە تێکەڵی یەکتری دەکەین بۆ ماوەی دوو خولەک، ئینجا تەماتەکەی بۆ زیاد دەکرێت و تێکەڵی ئەوانی دیکەی دەکەی ئینجا بیبەر و خوێی تێدەکەین و ھەموو پێکھاتەکە بە باشی تێکدەدەیت .

ئینجا سوپی مریشکەکە تێکەڵی پێکھاتەی ساوارەکە دەکەیت تا بەتەواوەتی تێکەڵی یەکتری دەبن ئینجا لەسەر ئاگر جێدەھێلێدرێت تا تەواو دەکوڵێت و پێویستی بە نیو کاتژمێر دەبێت .

ئینجا دوای ئەوەی بەتەواوەتی کوڵا دەتوانین لە سەر خوان دایبنین و پێشکەشی بکەین .

سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4078بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Jul 6 2018 2:57PM