»  ئەندازیاری

دڵنیابوون لە خاوێنی شوێنەکە پێش صەب کردن

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
یەکێک لەو گرفتانەی ئەندازیاری شارستانی توشی دەبێت، دوای صەبکردنی بناغە یان سەقفەکانە، زۆر جار ھەندێک گرفتی توش دەبێت خۆی پێشبینی نەکردووە یان نازانی ھۆکارەکەی چیە! لەوانەیە ھۆکارەکە شتێکی زۆر سادە بێت، بەڵام لەکاتی خۆی گرنگی پێ نەدرابێت.
بۆنموونە یەکێک لەو کارانەی ئەندازیاری شارستانی گرنگی پێ نادات پیسی تەختی ژێر صەبەکەیە، لەوانەیە دار و پیسی تێدا کەڵەکە بووبێت، لێرەدا ئەگەر پارچە دارێک لە نێو صەبەکە گیر ببێت لەوانەیە گرفتی گەورە بۆ صەبەکە دروست بکات لە داھاتوو.
بۆیە ئاگاداربە پێش صەب کردن خاوێنکردنەوەی صەبەکە کارێکی پێویستە.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2879بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Mar 18 2018 3:26PM
12