»  ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی و دڵنیابوون لە کەرستەکان

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
کاتێک پرۆژەیەکی تازە دەست پێ دەکات پێویستە ئەندازیاری شارستانی کۆنترۆڵی کەرستەکان بکات تاوەکو تووشی ھیچ فێل لێکردنێک و گرفێتک نەبێت. ئەم کارەش بەم شێوەیەی خوارەوە دەتوانێت رێکی بخات:

- سەرچاوەی کەرستەکان
ئەو کەرستانەی لەکوێ دەکردرێت؟ ئایە سەرچاوەکە باوەرپێکراوە و گرفتی لە نێو بازار نیە و خەڵکی لەدەستی بێزارنین؟

- تاقیکردنەوەی کەرستەکان
ئەو کەرستانەی بەکاردێن پێوسیتە نموونەی لێ وەربگیرێت و ببردرێتە تاقیگە تاوەکو دەربکەوێت تا چەند گونجاوە بۆ پرۆژەکە و رێژەی سەڵامەت و بەرگری چەندە؟
بە دڵنیایەوە ئەمە بۆ زۆر لە کەرستەکان دەتوانرێت بکرێت وەکو: پێکھاتەی کۆنکرێت و بلۆک و سبوغ و بۆری و کاشی و …ھتد.

ئەگەر ھاتوو خاڵی یەکەم کێشەی نەبوو نابێت خاڵی دووەم پشتگوێ بخەیت، چونکە خاڵی دووەم یەک لاکەرەوەیە، خاڵی یەکەم تەنھا بۆ ئاسوودەییە و ئەوەت بۆ دەردەخات کە بەرامبەرەکەت فێڵت لێ ناکات و ئاستی متمانەی ئەوت بۆ دەردەخات.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2543بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Sep 10 2017 3:49PM
12