»  ئەندازیاری

دانانی پرۆگرامێك بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ به‌ پێی ماوه‌ی دیاریكراو

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
زۆرێك له‌ ئه‌ندازیارانی شارستانی وا هه‌ست ده‌كه‌ن دانانی پرۆگرام بۆ كاره‌كان كاری خاوه‌ن كاره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌ندازیاری به‌رێوه‌به‌ر یان ئه‌ندازیاری كۆمپانیاكه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندازیاران به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌نالێنن و خاوه‌ن كاره‌كانیش زۆر كات توشی گرفت ده‌بنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیاران به‌هۆی ئه‌م گرفته‌وه‌.

ئه‌ندازیاری شارستانی له‌كاره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كارێكی بچووكیشی پێ سپێردرا ئه‌وا ده‌بێت پرۆگرامێكی بۆ دابنێت.
وه‌ك دانانی پرۆگرام بۆ سه‌ردانی كردنی كاری پێسپێردراو وه‌ دانانی پرۆگرام بۆ سه‌ردانی كردنی ته‌واوی ستافه‌كان و سه‌یریكردنه‌وه‌ی كاره‌كان و كاتی سلفه‌كردن.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ به‌ پرۆگرام بوو كاره‌كان هه‌میشه‌ به‌ره‌و پێش ده‌چن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ره‌مه‌كی كاركرا و نه‌زانرا كه‌ی ده‌چێت بۆ سه‌یری كردنی كاره‌كان و كه‌ی سه‌ردانی ستافه‌كان ده‌كات و چ كاتێك سلفه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ بێ به‌رنامه‌ی و گرفتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان ستافی كاركردن و ئه‌ندازیاره‌كه‌.
باشترین شت كه‌ ئه‌ندازیار بیكات ئه‌وه‌یه‌ سه‌ره‌تای هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك كه‌ ده‌چێته‌ شوێنی كاركردنی چه‌ند خوله‌كێك دابنیشێت و پرۆگرام دابرێژێت بۆ یه‌ك هه‌فته‌ لێره‌ مه‌به‌ستمان پرۆگرامی كه‌سی ئه‌ندازیاره‌كه‌یه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر پرۆگرامه‌كه‌ پێشتر دانرابوو چه‌ند خوله‌كێك ته‌رخان بكات بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ و بیربكاته‌وه‌ چۆن كاره‌كه‌ باشتر بكات و به‌ره‌و پێشی ببات.



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2634بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Jul 2 2017 2:33PM
12