»  ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی و شیشی بناغەکان

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
یەکێک لە کارەکانی ئەندازیاری شارستانی ئەوەیە دەبێت سەرپەرشتی لە دانانی شیشی بناغە بکات بەپێی پلانی نەخشە کە بۆی کێشراوە، وە ووردبینی بکات لە دانانەکەی و جێگیر کردنی.
شیشی بناغە بە یەکێک لە خاڵە ھەرە سەرەکی و بە گرفتەکانی کاری ئەندازیاری شارستانی دادەنرێت.
چونکە پالەپەستۆی بالەخانە و خانووەکان ھەمووی لەسەر بناغەیە، ئینجا ئەگەر بنکەی کارەکەت کێشەی تێ بکەوێت گرفتی زۆرت بۆ دروست دەکات لە داھاتوو، وە لەوەیە ناچارت بکات بە تێکدانی تەواوی کارەکەت و دروستکردنەوەی.
بۆیە باشترین کار کە ئەندازیار بیکات لە پرۆژە یان شوێنی کار سەرپەرشتی کردنی تەواوی ستافی شیش بەستنە، وە دەبێت رێنمایی دروستیان پێ بدات، لە کاتی تەواو بوونی کارەکە بە ووردی ووردبینی بۆ بکات لە ھەموو رووەکان، وەکو ژمارەی شیشەکان بە ھەردوو ئاراستە و بەرزی لە خاکەکە و شێوازی کۆتایی ھاتنی سەرەکانی و چەسپاو کردنی.
ئەندازیاری بەرێز ئەوە بزانە کە شیشی زیاتر یان کەمتر ھەردووکی گرفتە، چونکە کاتێک شیش زیاد دەکەیت رووبەری کۆنکرێت کەم دەبێتەوە، ئەمەش کارلێکی کۆنکرێت و پتەوی بناغەکە کەمتر دەکاتەوە.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4115بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Feb 13 2018 1:14PM
12