»  ئەندازیاری

دانانی پرۆگرام بۆ كاری كرێكاران و تیمه‌كان

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
دانانی خشتەیەک بۆ کاری کرێکارانی ھونەری و ئاسایی و تیمەکانی کارکردن و مەوادەکان و کەلوپەلەکانی پێویست لە ھەر قۆناغێک لە قۆناغەکانی جێبەجێکردن بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پرۆگرامی کاتی كاره‌كه‌ دابنرێت.
ئه‌ندازیاری شارستانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێت پرۆگرام بۆ خۆی و كاره‌كانی دابنێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت كاره‌كانی كرێكار و ستافه‌ هونه‌ریه‌كانی ژێر ده‌ستیشی رێك بخات و پرۆگرامیان بۆ دابنێت، وه‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆگرامه‌كه‌ش بكات تاوه‌كو كه‌س پێشتگوێی نه‌خات.
ده‌بێت هه‌موو كاره‌كانیان بۆ رێك بخات و له‌ نێو كرێكاران بزانێت هه‌ریه‌كه‌ كاری چیه‌ و له‌ كوێ كار ده‌كات. وه‌ گرنگیشه‌ ناوی ته‌واوی ستافه‌كانی بزانێت.
وه‌ دانانی ئه‌م پرۆگرامانه‌ش به‌ پێی قۆناغی كاره‌كه‌ ده‌گۆرێت، وه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كاتی دیاریكراوی پرۆژه‌ و كاره‌كه‌ بگونجێت. 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2791بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Jul 9 2017 3:27PM
12