»  ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی دەبێت شوێنی کار ببینێت و خاوەن کار پێش وەختە لە گرفتەکان ئاگادار بکاتەوە

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
یەکێک لە کارەکانی ئەندازیاری شارستانی ئەوەیە کە دەبێت شوێنی کارەکە ببینێت و بە دروستی مامەلەی لەگەڵ بکە، وە دەبێت لێکۆلینەوە بکات دەربارەی چەند خاڵێک لەوانە:

- ئایە ئەم شوێنە گونجاوە بۆ ئەو پرۆژەیەیی کە خاوەنەکە بڕیاری بۆداوە؟ ئەگەر گونجاو نەبێت ھۆکارەکەی دیاری بکرێت، وە رێگە چارەکان دابنرێن ئەگەر ھەبێت، ئینجا لەگەڵ خاوەن کارەکە تاووتوێی بکرێت، تاوەکو دەرئەنجامێکی ھەبێت.

- ئایە شوێنی کارەکە پێویستی بە چی ھەیە؟ وە دەبێت چی بۆ دابین بکرێت؟
بۆ نموونە لەسەرەتایی کاردا ئۆفیس و شوێنی ستاف و کرێکاران وە سەرچاوەی ئاو و کارەبا، لەگەڵ ھەر شتێکی تر کە گرنگ بێت بۆ پرۆژەکە. لەکاتی نەبوونی یەکێک لەمانە ئاست تەنگیەک بۆ پرۆژەکە دروست دەبێت، ئینجا دەبێت بەر لە دەست بەکاربوون ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن و لەگەڵ خاوەن کارەکە قسەیان لەسەر بکرێت.

- وە ھەر ئاست تەنگیەک و گرفتێک بێتە پێش یان خۆی ھەبێت دەبێت رێگری لێ بکرێت، زۆرجار ھەیە ھەندێک کێشە لە دەسەڵاتی ئەندازیار نیە، وە لەوەیە رێگە چارەی تەواوی لانەبێت، بۆیە لێرە خاڵی بەھێزی تاووتوێی ئەندازیار لەگەڵ خاوەن کار بە دەردەکەوێت، بەتایبەتی ئەندازیاری بەرێوەبەری پرۆژەکە. چونکە ھەندێک کار ھەیە خاوەن کار زیاتر ئاگادارە و قسەی زیاتری پێ دەکرێت لە باسەکە.

:: بۆیە گفتوگۆی نێوان ئەندازیاری شارستانی بەتایبەت بەرێوەبەری پرۆژەکە لەگەڵ خاوەن کارەکە زۆر گرنگە و تا ئاستێکی باش کێشەکانی پێ چارەسەر دەبێت و بارگرانیەک لەسەر پرۆژەکەش ھەڵدەستێت::


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2428بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Sep 3 2017 3:43PM
12