»  ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی و دیزاینی تێکه‌ڵەی چیمەنتۆیی

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (وه‌رگێر)
یەکێک لەو ماددانه‌ ئەندازیاری شارستانی لەگەڵی ئاشنایە و زۆر بەکاری دەھێنێت پێکھاتەی چیمەنتۆ و سەبکردنە.
ھەر شوێنێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە، بۆنموونە سەبکردنی سەقفێک جیاوازە لەگەڵ سەبکردنی بناغە، وە سەبکردنی دیوارێک جیاوازە لەگەڵ سەقف.
ھەر یەکێک لەمانە پێویستیان بە دیزاینێکی تایبەتی تێکه‌ڵەی مادده‌ی سەبکردن ھەیه‌، ئینجا دەبێت دیزاینی پێویست بۆ شوێنی پێویست بەکاربێت. وە بەکارھێنانی رێژەی زیاتر ھەمان زیانی بەکارھێنانی رێژەی کەمتری ھەیە.
بۆیە دەبێت ئەندازیاری شارستانی چەند خاڵێک پەیرەو بکات:
- سەردانی کردنی کارگەی کۆنکرێت (سەب) تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری پێکھاتەکان بێت و شێوازی کاری کارگەکەی بۆ روون بێتەوە.
- لەکاتی وەرگرتنی نموونەی سەب بۆ تاقیکردنەوە، بە ووردی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکە تاووتوێ بکات، ئەگەر خاڵی لاواز بوونی ھەبێت ھەڵوەستەی لەسەر بکات.
- سەیرکردنی رەنگی کۆنکرێتەکە لەو کاتەی دێتە شوێنی کار، چونکە ھەندێکجار رەنگی کۆنکرێت دەگۆرێت، ئەمەش ئەندازیاری شارەزا ھەستی پێ دەکات و ھەڵوەستەی خۆی لەسەی دەبێت.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2627بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Sep 24 2017 3:50PM
12