»  ئەندازیاری

ئه‌ندازیاری شارستانی و گرێبه‌سته‌كان

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
یه‌كێك له‌ كاره‌كانی ئه‌ندازیاری شارستانی له‌ كاتی كاركردن و به‌رێوه‌بردنی كاره‌كان بریتیه‌ له‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ستافه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌كه‌ یان كاره‌كه‌ بوو، یان به‌رپرسی به‌شێك یان هه‌ندێك ستاف بوو.
ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ستاف یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین كاره‌كانی ئه‌ندازیاری شارستانی، چونكه‌ له‌ رێگای گرێبه‌ست مافی خاوه‌ن كار و ستافه‌كانی تر ده‌پارێزرێت.
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌ندازیار له‌كاتی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست به‌رچاو بگرێت.
سه‌ره‌تا وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ستافه‌كه‌، زانیاری ده‌رباره‌ی كاره‌كانی پێشووی و لێهاتووی و زانیاری په‌یوه‌ندی پێ كردن.
دواتر ده‌بێت هه‌موو ئه‌و داواكاریانه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ ستافی كاره‌كه‌ بلێت، وه‌ به‌شێوه‌ی خاڵبه‌ندی له‌گرێبه‌سته‌كه‌ بنووسێت، به‌هه‌مان شێوه‌ مافه‌كانی به‌رامبه‌ریش ده‌بێت خاڵ به‌ندی بكرێت.
رێككه‌وتن و نوسینی نرخ له‌ گرێبه‌ست به‌ گرنگترین خاڵ داده‌نرێت، وه‌ ده‌بێت له‌م خاڵه‌ ئه‌ندازیار ووشیار بێت كه‌ به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌نوسێت، به‌تایبه‌تی شێوازی پاره‌دانه‌كه‌.
نابێت گرێبه‌سته‌كه‌ خاڵی هه‌ڵواسراوی تێدابێت كه‌ بۆ دواتر هه‌ڵبگیرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێت هۆی لاوازی گرێبه‌ست و خاڵی به‌هانه‌گرتن به‌یه‌كتری.
پێش واژووی گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌بێت ئه‌ندازیار به‌ شێوه‌یه‌كی وورد بیخوێنێته‌وه‌، تاوه‌كو دووربێت له‌هه‌موو گرفته‌كان.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2974بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Jun 18 2017 3:52PM
12