»  ئەندازیاری

پشکنینی خۆڵ پێش دەست بەکاربوونی پرۆژە

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
یەکێک لەو کارە سەرەکیانەی کە دەبێت ئەندازیاری شارستانی پێی ھەڵسێت ئەنجامدانی پشکنینی خۆڵی شوێنی کارەکەیە. چونکە دواتر ھەر گرفتێک رووبدات کێشە بۆ تەواوی پرۆژە و بەرژەوەندیەکان دروست دەکات.
لێرەدا دەبێت پشکنین بۆ خۆڵەکە بکرێت، ئایا راپۆرتی پشکنینەکە چی دەرخستووە دەبێت لەگەڵ خاوەن کارەکە کاری لەسەر بکرێت و رێگەی دروست بگرێتە بەر.
ئایە ئەم خۆڵە لاوازە یان ھێزی چەندی ھەیە؟
ئایە لە قوڵای چەند مەتر کێشەی خۆڵەکە دەست پێ دەکات؟
ئایە کێشەی ھەیە لەگەڵ ئاوی ژێر زەوەی؟
وە زۆر شتی تر...،
وە ئەگەر شوێنەکە پرکرابێتەوە و خۆڵەکە لە شوێنی تر ھاتبێت، دەبێت بە شێوەیەکی زیرەکان مامەلە لەگەڵ تەواوی خاکەکە بکرێت و لە تاقیکردنەوەکان ووردبینتر مامەلەبکەن تاوەکو خاڵی به‌ھێز و لاوازی شوێنەکە بەدیار بکەوێت.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2830بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Oct 1 2017 3:42PM
12