»  ئەندازیاری

ئەندازیاری شارستانی و دڵنیابوون لە شوێنی بناغەکان و لابردنی خۆڵی ھەلکەندراو

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
دوای ئەوەی شوێنی کارەکە رێکخراو کاری بڕین و قۆڵکردن تەواو کرا، دەبێت دەست بە بناغە دانان بکرێت بەڵام سەرەتا دەبێت ئەندازیاری شارستانی سەرپەرشتیار دڵنیاببێتەوە لە لادانی خۆڵی ھەڵکەندراو بە شێوەیەکی تەواو و خاوێنکردنەوەی شوێنەکە لەھەر کەڵ و پەلێکی تر، وە پاشان دیاریکردنی شوێنی بناغەکە تاوەکو لە سنووری خاکەک لانەدا و بە گوێرەی نەخشەکە دەربچێت.
جولانی بناغە کاریگەری دەخاتە سەر تەواوی کارەکە ئینجا یان ناوەوەی باڵەخانە یان خانووەکە بچووکتر دەبێتەوە یان لە سنووری دیاریکراو لا دەدات، ئەمەش گرفتێکی گەورە بەدوای خۆی دادێنێت.
بۆیە ئاگاداربوون لە دیاریکردنی کۆد و خالە سەرەکیەکان ( Code And Axis) کارێکی پێویستە و نابێت بە ھیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی تیا بکرێت.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2782بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Dec 17 2017 3:48PM
12