ھۆکاری لاوازی روخسار بزانە
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
چەند ھۆکارێک ھەن کە وا دەکەن رووخساری مرۆڤ بە شێوەیەکی لاواز دەرکەوێت لەوانەش :
• گەورەبوون لە تەمەن و پیربوون ، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی پێست مادەی ئیلاستینی نەمێنێت کە زۆر گرنگەبۆ نەرمی پێستی رووخسار و پارێزگاری لە چەوری رووخسار دەکات و ھەروەھا کۆلاجین لە پێست کەم دەبێت .
• زۆر بەرکەوتنی خۆر و پارێزگاری نەکردن لە پێستی رووخسار ، چونکە تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیانێکی زۆر بە پێست دەگەینێت و توخمەکانی پێست لە ناو دەبات .
• خواردنی ھەندێک دەرمان کە کاریگەری لەسەر لاوازی رووخسار ھەیە لەوانەش کورتیکۆ ستیرۆید .
• تووشبوون بەھەندێک نەخۆشی کە کاریگەری خراپی لەسەر رووخسار ھەیە وەک خوێن بەربوون و نەخۆشی دانلۆس .
• ھەندێک ھۆکاری بۆماوەیی کە رۆلێکی گرنگیان ھەیە لە لاوازبوونی رووخسار .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته جوانكاریهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|