»  جوانکاری

سوودەکانی ڤازلین بۆ رووخسار

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ڤازلین یارمەتیدەرە بۆ نەرم کردنەوەی پێستی رووخسار و ھەروەھا وای لێدەکات نەرمتر بێت و کونەکانی پێست داناخات. 
ڤازلین سوودێکی زۆری بۆ پێستی ووشک ھەیە و رێژەی وشکیەکەی کەم دەکاتەوە. 
ڤازلین پێست لە سووتانەوەی بەر خۆر دەپارێزێت ، لەبەر پێش ئەوەی دەربچیت لەماڵەوە لەو کاتانە پلەی گەرمی بەرزە ، ھەندێک ڤازلین لە رووخسارت بدە. 
ڤازلین مووی برۆ بەھێزتر دەکات ورێگری لە رووتانەوەی دەکات ، ئەم کارەش پێش نووستن ئەنجام بدە . 
یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتی درزی سەر لێو ، چونکە خانە مردووەکان لەناو دەبات ، لەم کارەش ھەندێک ڤازلین لەگەڵ خوێ وشەکر تێکەڵ بکە و لە لێوتی بدە . 
دەتوانی بۆ لابردنی مکیاژ بەکاری بھێنی . 
ڤازلین سوودێکی زۆری ھەیە بۆ نەھێشتنی درزەکانی پاژنەی قاچ و نەرمی دەکاتەوە . 
ئەوانەی دەیانەوێت رووخساریان رەنگی برۆنزی بێت ، دەتوانن ھەندێک ڤازلین لە رووخساریان بدەن و لەبەر خۆر دانیشن بۆ ئەوەی رەنگیان بگۆڕێت . 
لە وەرزی زستان پێویستە ڤازلین بەکار بھێنین ،چونکە نەرمییەکی زیاتری پێ دەبەخشێت و رێگری لە وشک بوونەوەی دەکات. 
سەرچاوە | مالپەڕی العین الاخباریە 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
755بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 11 2023 2:39PM