»  جوانکاری

بەم پێکهاتەیە کۆتای بە زیبکە بهێنە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەنگوین دژە بەکتریایەکی سروشتییە و دەتوانێت ئەو بەکتریایانە لە ناوببات کە دەبنە ھۆی دەرکەوتنی زیپکە و قینچکە لەسەر رووخسار ، ھەروەھا ھەنگوین پارێزگاری لە پێستی رووخسار دەکات و تەندروستیەکەی دەپارێزێت و دەکرێت ھەنگوین بەم شێوەیە بۆ سەر رووخسار بەکار دێت. 
پێکھاتەکە : ھەندێک ھەنگوینی ئەسڵی .. 
بەکارھێنانی : 
ھەندێک دڵۆپە ھەنگوین لەسەر پێستی رووخسارت دابنێ و ئینجا بە پەنجەکانت بیجولێنە . 
ھەنگوینەکە بۆ ماوەی ٣٠ تا ٤٠ خولەک لەسەر رووخسار بێت تا وشک دەبێتەوە . 
ئینجا بە ئاو رووخسارت بشۆ . 
ھەنگوین ھیچ ئاسەوارێکی نەرێنی لەسەر پێست نیە و دەکرێت بۆ ھەموو جۆرە رووخسارێک و بۆ ھەموو تەمەنێک بەکاربێت. 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
469بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jul 14 2023 2:59PM