»  جوانکاری

چۆن هێلکە دەخۆیت بە شێوەیەکی تەندروست !

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
خواردنی ھێلکەی نەکوڵاو لەگەڵ زەردێنەکەی , یاخود هێلکە لەگەڵ ھەر خۆراکێکی نەکوڵاو بەتەواوەتی یان هەر خۆراکێکی تر کە ھێلکەی نەکوڵاوی تێدا بێت , لەوانەیە ببێتە ھۆی ژەھراوی بوونی خۆراکی (تسمم) بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لەتەمەنی مەترسیدارن ,کە ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت :
•    منداڵانی ساوا و بچووک . 
•    بەساڵاچووان . 
•    ئافرەتانی دوو گیان . 
•    ئەو کەسانەی نەخۆشی تایبەتیان ھەیە .

چونکە ھێلکە بەکتریای سالمونیلا لەخۆ دەگرێت  ،لەوانەشە تووشی نەخۆشیەکی مەترسیدارتان بکات .

کاتێک ھێلکەی نەکوڵاو دەخۆیت تووشی کێشە دەبیت , بەڵام گەر ھاتووھێلکەکە تەواو کوڵاو بوو ئەوا بەکتریای سالمۆنیلا لەناو دەبات و ھیچ کێشەیەکی تەندروستیت بۆ دروست ناکات .


کاتێک ھێلکە بەکار دەھێنی بۆ خواردن پێویستە ئاگاداری ئەم رێنماییانەی خوارەوە بیت :

•    ھەڵگرتنی ھێلکە بەشێوەیەکی تەندروست . 
•    ھەوڵبدە رێگری لەو بەکتریایانە بکەیت کە لەرێگەی ھێلکەوە بۆ خواردنەکانی تر دەگوازرێنەوە ،بۆیە ئاگاداری قاپ و قاچاغ و شوێنی ئامادەکردنی خواردنەکانت بە . 
•    ھێلکەکە بەباشی بکوڵێنە و ئامادە بکە (جا چ بە کوڵاندن بێت یان بە لە ڕوون کردن بێ) ئاگادار بە لەکاتی کوڵاندن با سپێنە و زەردێنەکە بەتەواوەتی تووند بێت .

وە ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەی خواردنی ھێلکە  مەترسی لەسەر ژیانیان نییە ،دەتوانن ھێلکە بە کوڵاوی وبە جۆری دیکەش بیخۆن .

ئەگەر ھاتوو ئەو ھێلکەکەش بەتەواوەتیش نەکوڵا بوو ئەوا کەمتر تووشی کێشەی تەندروستی دەبن ،بەڵام باشترین کار ئەوەیە کە ھێلکەکە بەباشی بکوڵێت بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە مەترسی ژەھراوی بوونی ھەبوو.


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2418بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Oct 26 2022 12:56PM