سووودە ناوازەکانی لیمۆ بۆ رووخسار
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لیمۆ میوەیەکە کە ناوبانگێکی جیھانی ھەیە و سوودێکی یەکجار زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و بەئاسانی بەدەست دەکەوێت ، لیمۆ لە چەندین بواری جیاواز بە کاردێت چونکە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی کۆئەندامی بەرگری لەش و ھەروەھا خواردنەوەی یەک کوپ شەربەتی لیمۆ لە رۆژێکدا پارێزگاری لە تەندروستی لەش دەکات، لەگەڵ ئەوانەش لیمۆ سوودێکی یەکجار زۆری بۆ رووخسار ھەیە ئەمەش لەبەر ئەم ھۆیانە :
• خانەکانی رووخسار نوێ دەکاتەوە و پارێزگاری لێدەکات ، چونکە رێژەیەکی زۆر باش ڤیتامین سی لە خۆ دەگرێت کە یارمەتیدەرە بۆ بەدەستھێنانی کۆلاجین و پەڵەی روخسار ناھێلێت .
• لیمۆ چارەسەرە بۆ زیپکە وقینچکەی رووخسار و ھانی خانەکانی رووخسار دەدات بۆ گەشە کردن و دژە میکرۆبە و دژی ئەو بەکتریایانە دەوەستێتەوە کە دەبنە ھۆی دەرکەوتنی زیپکە و قینچکە.
• لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ سپی بوونەوەی ددانەکان ، ھەروەھا زەردی ددان ناھێلێت .
• رەنگی رووخسار دەکاتەوە ، چونکە لیمۆ یارمەتیدەرە بۆ کردنەوەی رەنگی تۆخی رووخسار کە بەھۆی تیشکی خۆر زیانی پێگەیشتووە یا بەھۆی بەکارھێنانی مکیاژی خراپ تێکچووە .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته جوانكاریهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|