»  جوانکاری

سوودە ناوازەکانی پەتاتە بۆ رووخسار

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
پەتاتە یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و لەسەرتاسەری جیھان مرۆڤ بەکاری دەھێنێت و رۆژانە لەسەر خوانی خەڵک دەبیندرێت ، لەگەڵ ئەوەی خۆراکێکی باشە ، لەھەندێک بەشی دیکەش بەکار دێت لەوانە بۆ جوانکاری . 
لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی پەتاتە بۆ رووخسار : 
پەتاتە رێگری لە دەرکەوتنی رەشایەتی پێش چاو دەکات ، ئەمەش دەکرێت ھەندێک پارچە پەتاتە لەسەر شوێنی رەش بووەکە دابنێی بۆ ماوەی دە خولەک و ئینجا بە ئاوی بیشۆیت. 
تەندروستی پێست باشتر دەکات ، ئەمەش لە رێگەی تێکەڵ کردنی لەگەڵ شەربەتی سێو و شەربەتی پەتاتە لەیەک قاپ و ئینجا بە جوانی تێکەڵ یەکتری بکرێن ، ئینجا ئەم پێکھاتەیە لە رووخسارت بدەیت و بۆماوەی ٢٠ خولەک لەسەر شوێنەکە بیھێلیتەوە . ئینجا بە ئاو بیشۆ . 
پەتاتە پیسی و ژەھری سەر رووخسار لا دەبات . ئەمەش بەم پێکھاتەیە دەبێت خەیاری سپی کراو و نیو کوپ گیراوەی پەتاتە و یەک کوپ ماست و یەک کەوچک پیکنپاودەر لە خەڵاتێک بدە ، ئینجا پێکھاتەکە لەسەر رووخسارت دابنێ بۆ ماوەی دە خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆ . 
رێگری لە وشک بوونی پێست دەکات ، ئەمەش بەم رێگەیە دەبێت ، دوو پەتاتەی کوڵاو لەگەڵ یەک کەوچکی گەورە زەیتی باوی و یەک کەوچکی گەورە لە شیری پۆدرە ، لە مەنجەڵێک بکە و ئینجا تێکەڵی یەکتریان بکە بۆ ئەوەی پێکھاتەیەکی باشت دەست کەوێت ، ئینجا بۆ ماوەی دە خولەک لەسەر رووخسارت بە جێی بھێلە ، دواتر رووخسارت بە ئاو بشۆ . 
دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی دەردانی چەوری لە رووخسار ، ئەمەش بەم پێکھاتەیە دەبێت ، کوپێک لە گیراوەی پەتاتە لەگەڵ کوپێک لە شەربەتی لیمۆ و یەک کەوچک لە ھەنگوین لە قاپێک بکە و ئینجا تێکەڵی یەکتریان بکە ، ئینجا ئەم پێکھاتەیە لە رووخسارت بدە بۆ ماوەی دە خولەک و دواتر بە ئاو بیشۆ . 
سەرچاوە | الموضوع 
 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
511بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Aug 30 2023 3:51PM