»  جوانکاری

کۆتای بە زیپکە بهێنە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەندێک رێنمایی ھەیە کە یارمەتیت دەدەن بۆ ئەوەی رزگارت بێت لە زیپکە و قینچکەی رووخسار لەوانەش : 
رۆژانەی دووجاری رووخسارت بە ئاوی سارد بشۆ ، چونکە یارمەتیدەرە بۆ داخستنی کونەکانی پێست . 
ھەڵمی ئاو بەکار بھێنە بۆ پاک کردنەوەی پێستی رووخسار ، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ خاوێنکردنەوەی پێستی رووخسارت بە شێوەیەکی زۆر باش . 
کەلوپەلی بەکارھاتوو بۆ ماکیاژ بە پاک و خاوێنی رابگرە و بە باشی پاکی بکەوە . 
رۆژانە ١٠ – ١٢ کوپ ئاو بخۆوە بۆ دەرکردنی چەوری کەڵەکەبوو . 
تا پێت دەکرێت بە دەستەکانت دەستکاری رووخسارت مەکە ، چونکە دەبێتە ھۆی گواستنەوەی پیسی و بەکتریا بۆ سەر رووخسار . 
سیستەمێکی خۆراکی تەندروست بگرە بەر و با خواردنەکانت ڤیتامین ئەی و ئی و زنگ لە خۆ بگرێت . 
پاڵەپەستۆ مەخە سەر قینچەکەکان و مەیان تەقێنە ، چونکە ئەمە وا دەکات بەکتریایەکان زیاتر لەسەر وورخسارت بڵابووببنەوە ، ئەمەش وا دەکات قینچکەکان زیاتر بن و ھەروەھا دەبێتە ھۆی دروست بوونی پەڵە لەسەر رووخسار. 
سەرچاوە | الموضوع 




«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
650بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jul 14 2023 2:55PM